ئایفۆن شەشێكی بە ئەڵماس داپۆشراو بەدیاری دەدرێتە ئەحلام

رووداو - هەولێر
 

ئەستێرەی ئیماڕاتی ئەحلام، دیارییەكی گرانبەهای لە بازاڕی ماجێستی تیلیكۆمی دوبەی پێ دەگات، كە تەواوی ئایفۆنەكە بە ئەڵماسی راستەقینەی پلە یەكی بەلجیكی داپۆشراوە.

ئەحلام وێنەی ئایفۆنەكەی گرتووەو لە تۆڕی ئەنستاگرام بڵاویكردووەتەوە و نووسیویەتی، "ئایفۆن 6ی داپۆشراو بە ئەڵماسی راستەقینەی پلە یەكی بەلجیكی، كە بەشێوەیەكی تایبەت بۆ ئەحلام لە بازاڕی دوبەی ماجستی دروستكراوە."

شارەزایان لە پێگە ئەلیكتڕۆنییەكان باسیان لەوەکردووە، كە بەهای ئەم ئایفۆن 6ـە، زیاتر لە 10 هەزار دۆلاری ئەمریكی دەبێت.

ئەحلام هەمیشە بەمە ناسراوە، كە بە كەلوپەل و ئێكسسواری گرانبەها دەردەكەوێت و زۆر جار بەهای تەنیا بازنێكی دەستی، چەندین ملیۆن دۆلار تێدەپەڕێنێت، ئەمەش بەجۆرێك تووشی رەخنەی هەوادارانی كردووە.