شوان عەتوف دەچێتە فێستیڤاڵی کان

رووداو – هەولێر

شوان عەتوف، سینەماکاری کورد، بەیانی بۆ بەشداریکردن لە ٦٨-ەمین خولی فێستیڤاڵی سینەمایی کان، دەگاتە وڵاتی فەرەنسا و فیلمێکی لە فێستیڤاڵەکە، بەبێ ئەوەی لە پێشبڕکێی سەرەکی بەشداربێت، نمایشدەکرێت.

شوان عەتوف، بە رووداوی راگەیاند، "فیلمی سینەمایی ماڵ و کلیل، لە بەشی Short Corner، لە ٦٨-ەمین خولی فێستیڤاڵی سینەمایی کان نیشاندەدرێت".

لە بارەی ئەوەی ئایا فیلمەکە لە پێشبڕکێی سەرەکی بەشداری دەبێت؟ عەتوف گوتی، "نەخێر تەنیا نمایشدەکرێت، بەیانیش ١٥- ئایاری ٢٠١٥، دەگەمە وڵاتی فەرەنسا و بەشداری لە فێستیڤاڵەکە دەکەم".

Home And Key، کورتە فیلمێکی سینەماییەو لە نووسین و دەرهێنانی شوان عەتوف-ە، بەرهەمی بەڕێوەبەرایەتی هونەری سینەمای سلێمانی و کۆمپانیای ئای لۆڤ فیلم-ە، لە چەندین فێستیڤاڵی جیهانی دیکەدا بەشداریکردووەو خاوەنی خەڵاتی جیهانییە.