حەمکۆ لە کورتە فیلمێکی کۆمیدیدا داوای خۆتەقاندنەوەی لێدەکرێت

رووداو - هەولێر

پێشەوا نەبەرد، دەرھێنەری سینەمایی کورتە فیلمێک بەناوی پینکۆد دوای ئەوەی فیلمەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کردەوە رایگەیاند" لە داھاتوویەکی نزیکدا کورتە فیلمەکە لە ئەوروپاش نمایش دەکەم".

حەمکۆك، ئەکتەری کۆمیدی رۆڵی سەرەکی لە کورتە فیلمەکە دەبینێت، کە تێیدا پیاوێکی ئاینپەرەوەرە و دوای ئەوەی چەند کەسێک هەڵی دەخەڵەتێنن دەیەوێت خۆی بتەقێنێتەوە، بەڵام لە کۆتایی کورتە فیلمەکەدا کە شەش خوولەک و ٣٠ چرکەیە حەمکۆ تەلەفۆن بۆ پۆلیس دەکات و خۆی ناتەقێنێتەوە.

پێشتر دەرھێنەری کورتە فیلمی پینکۆد بە رووداوی گوتبوو "پینکۆد، راستییەکان بە ھەموو دونیا دەگەیەنێت، چونکە ئایینیی ئیسلام بە خراپە نیشانی خەڵک دەدەرێت. ئایینی ئیسلام ئەوە نییە کە داعش نیشانی دونیای داوە".