فیلمێکی نوێ بێن ئافلێک و مات دەیمن کۆدەکاتەوە
رووداو دیجیتاڵ
دوای نزیکەی 30 ساڵ لە سەرکەوتنە گەورەکەیان لە فیلمی (Good Will Hunting)، دوو ئەستێرەی سینەمایی بێن ئافلێک و مات دەیمن، جارێکی دیکە لە فیلمێکی نوێدا بە ناوی (The Rip) پێکەوە کاردەکەن.
فیلمەکە لە دەرهێنانی جۆ کارناهانە و باس لە گروپێک ئەفسەری دژە ماددە هۆشبەرەکان لە مەیامی دەکات کە ملیۆنان دۆلاری شاردراوە دەدۆزنەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی تێکچوونی متمانە و دروستبوونی ناکۆکی لە نێوانیاندا.
ئافلێک و دەیمن لە تەمەنی هەرزەکارییەوە هاوڕێن و پێکەوە خەڵاتی ئۆسکاریان بۆ باشترین سیناریۆ بۆ فیلمی (Good Will Hunting) بردەوە، لەم فیلمەدا رۆڵی دوو کارەکتەری ئاڵۆز دەگێڕن.
مات دەیمن لەمبارەیەوە دەڵێت: "شێتایەتییە ئەگەر سوود لەوە وەرنەگرین کە هێشتا لێرەین و دەتوانین ئەو کارە بکەین". لە بەرامبەردا، بێن ئافلێک ستایشی توانای نواندنی دەیمن دەکات و دەڵێت: "زۆر قورسە هەست بکەیت مات نواندن دەکات، چونکە زۆر راستگۆ و ریالیتییە".
فیلمی (The Rip) لە 16ـی کانوونی دووەمی 2026 لکە تۆڕی نێتفلیکس بڵاودەکرێتەوە.