رۆژ كەریم كۆماری كوردستانى لەبیرە
رووداو- هەولێر
دوای بڵاوكردنەوەی گۆرانییەك بە ناوی 'كوردستان'، ئێستا رۆژ كەریم سەرقاڵی تۆماركردنی گۆرانییەكی نوێیە بەناوی 'مهاباد' كە لە ئاوازی خۆیەتی و هونەرمەند 'نەریمان بابان' تێكستی بۆ نووسیوە.
بڕیارە ئەم بەرهەمە چەند رۆژێکیتر لە سوێد تۆمار بكرێت. رۆژ كەریم لەبارەی ئەم گۆرانییەی بە (رووداو)ی گوت "ئەم بەرهەمە دەربارەی كۆماری كوردستانە لە مهاباد و زۆر خۆشحاڵم كە بەرهەمێك بەم ناوە تۆمار دەكەم".