وەرزی دووەمی زنجیرە 'Minx' بڵاودەکرێتەوە
رووداو دیجیتاڵ
بڕیارە تۆڕی ستارز، وەرزی دووەمی زنجیرەی تەلەڤزیۆنیی 'Minx' بڵاوبکاتەوە کە رووداوەکانی تەواوکەری چیرۆکی وەرزی یەکەمن.
بەرهەمهێنانی وەرزی دووەمی زنجیرەکە، لە دوای سەرکەوتنی وەرزی یەکەمی دێت و بڕیارە ئەو بەشە نوێیە لە 12 تەممووزی 2023 لە تۆڕی ستارز بڵاوبکرێتەوە.
وەرزی دووەمی بەرهەمەکە باس لە دۆج و جویس دەکات کە بەهۆی سەرکەوتنی مینکس، داهاتی و ناوبانگی زیاتر بەدەست دێنن و نازانن چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو دۆخەدا بکەن.
روودواوەکانی وەرزی یەکەمی ئەم بەرهەمە، لە نەوەتەکانی سەدەی رابردوو لە لۆس ئەنجلسی ئەمریکا روودەدەن و باس لە چاپ و بڵاوکردنەوەی یەکەم گۆڤاری ئیرۆتیکی ئافرەتان دەکات.
ئەم بەرهەمە لە ئامادەکردنی ئێلن رەپۆپۆرتە و هەریەک لە ئۆفێلیا لۆڤیبۆند و مایکڵ ئانگارانۆ رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.