حەمکۆ بەشداری لە بەناوبانگترین پرۆگرامی پێشبڕکێی بەریتانا دەکات
رووداو – هەولێر
محەمەد جۆرج، هونەرمەندی کۆمیدی ناسراو بە حەمکۆ، بەشداری لە پرۆگرامی پێشبڕکێی بەریتانی British Got Talent دەکات، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکیش داوا لە هەوادارانی دەکات، کە پێشنیاز و بیرۆکەی پێبدەن.
حەمکۆ، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی "بە پشتیوانی خودا و پشتگیری ئێوە، بۆ ئەمساڵ وەک نوێنەری کورد بەشداری لە پڕۆگرامی بریتیش گۆت تالێنت دەکەم، داواتان لێدەکەم پێشنیاز و بیرۆکەکانتانم پێبگەیەنن بۆ بەشداریکردن لەم پڕۆگرامە، بۆ ئەوەی بتوانین سەری کورد و هونەری کوردی بەرز بکەینەوە".
حەمکۆ هونەرمەندێکی کۆمیدیییەو لە ساڵانی نەوەدەکانەوە درامای کۆمیدی بڵاودەکردەوە، دواتر ماوەی چەند ساڵێک لە وڵاتی بەریتانیا پرۆگرامێکی تەلەڤزیۆنی پێشکەشدەکرد، دواتریش گەڕایەوە کوردستان و بەرنامەی حەمکۆ شۆ-ی بۆ چەند مانگێک پێشکەشکرد، بەڵام دواتر بە میدیاکانی گوت "پرۆگرامەکەم راگیراوە".
British Got Talent، پرۆگرامی پێشبڕکێ و دۆزینەوەی بەهرەمەندانە، لە کەناڵی ئاسمانی ITV-ی بەریتانی پێشکەشدەکرێت، لە مانگی چواری ئەمساڵ نۆیەمین وەرزی پرۆگرامەکە پێشکەشکرا، بەو پێیە بێت حەمکۆ دەبێت لە وەرزی 2016-ی ئەم پرۆگرامە بەشداری بکات.