ئەناهیتا بۆ رووداو: كارەساتە فارسێك بە كوردییەكی سەقەت رۆڵی كچە كوردێك بگێڕێ
رووداو- هەولێر
ئەندازەی بیناسازی خوێندووە، بەڵام لە جیاتی سەرقاڵبوون بەو پیشەیە، خۆی لەسەر ستەیجی شانۆ و پەردەی سینەماكان بینییەوە.
ئەناهیتا، كچە ئەكتەری كوردی رۆژهەڵاتی كوردستان ساڵی 1986 لە تارانی پایتەختی ئێران لەدایك بووە، دەرچووی كۆلیژی ئەندازیاری زانكۆی كرماشانە و ماوەی سێ ساڵە هاتووەتە باشووری كوردستان. ئەناهیتا پاش ئەوەی بەشداری لە زیاتر لە 16 شانۆگەری دەكات، جوانی و لێهاتوویی ئەو سەرنجی دەرهێنەر بەهمەن قوبادی رادەكێشێ و داوای لێدەكات لە فیلمێكدا رۆڵ ببینێ، بەمجۆرەش دەرگای هونەری سینەمای بەڕوودا دەكرێتەوە و بەشداری لە چەند فیلمێكی دیكەدا دەكات كە دوایینیان فیلمی سیمای خۆڵەمێش بوو.
رووداو: چۆن بوو هاتیتە باشووری كوردستان و بڕیاری مانەوەت دا؟
بە یەكجاری لە باشووری كوردستان دەمێنمەوە
ئەناهیتا: سەرەتا لە رێی كۆمپانیایەكی بەریتانی هاتمە باشووری كوردستان و لەگەڵ ئەوان كارم دەكرد، دواتر خێزانەكەشم بڕیاریان دا لێرە بژین، چونكە ژیان لێرە زۆر باشتر و خۆشترە، ئەوە سێ ساڵە لێرەم، هیچ كات هەستم بە غەریبی نەكردووە، بۆیە بریارمان داوە بە یەكجاری لێرە بژین.
رووداو: تۆ ئەندازیاری، چۆن بوو بڕیارت دا كاری هونەری بكەی؟
ئەناهیتا: ئێمە لە خێزانێكی هونەرین و لە منداڵییەوە بە میوزیك و فیلم و شێوەكاری گۆشكراوین، خێزانەكەم وایانكردووە كە فەرهەنگ و كەلتووری كوردی و هونەرم خۆشبوێت، لەمنداڵییەوە منیان دەبردە هۆڵەكانی سینەما، لەوێوە حەزم بۆ سینەما چوو، دواجار ئەو حەز و خولیایەی منداڵیم كردە راستی. كاتێك لە زانكۆ بووم هەرچەندە ئەندازیاریم دەخوێند، بەڵام دەبووایە هەموو مانگێك شانۆگەریەك پێشكەش بكەین، منیش وەك شانۆكارێك بەشداریم دەكرد. بەردەوام لە پێشبڕكێ شانۆییەكان لە یەكەمەكان بووین. دواتر گرووپێكی شانۆمان دامەزراند، بەشداریمان لە سەرجەم چالاكییە شانۆییەكانی ئێران دەكرد. دەرهێنەری كورد بەهمەن قوبادی داوای كرد بەشداری فیلمێكی بكەم و منیش قبوڵم كرد، دواتریش بەشداری فیلمی سیمای خۆڵەمێشم كرد.
رووداو: تۆ لە ئێران ژیاویت و ئێستاش لە باشووری كوردستانی، چ جیاوازییەك لە نێوان هونەری ئەو دوو شوێنە بەدی دەكەیت؟
ئەناهیتا: من ناتوانم هونەری كوردی بەگشتی هەڵبسەنگێنم، بەڵام بە رای من هێدی هێدی هونەری كوردی پێشكەوتنی بەخۆیەوە بینیوە. بەداخەوە هەندێ كەس تاوەكو ئێستاش هونەر بە حەرام دەزانن، ئەمەش بووەتە لەمپەر لەبەردەم بەرەوپێشچوونی زیاتری هونەری كوردی، دەنا ئەو كەرەستە و چیرۆك و ئەكتەرەی لەكوردستان هەیە، زۆر گونجاوە بۆ جوانترین و باشترین كاری هونەری.
ئێران كە وڵاتێكی ئیسلامییشە زۆر گرنگی بە هونەر و فەرهەنگی خۆی دەدات، هەموو مانگێك منداڵان دەبەن بۆ بینینی فیلمێكی سینەمایی، یان شانۆگەرییەك، بەم كارانە خۆشەویستی هونەر و گرنگیی هونەر لەناو دڵ و دەروونیان دەڕوێنن، ئەمەش دواجار بە قازانجی كۆمەڵگا و وڵات دەگەڕێتەوە، زۆر بەداخەوە ئەم كەلتوورە لای ئێمە هێشتا دروست نەبووە. ئەمەیە جیاوازییەكانی ئێمە و ئەوان.
رووداو: بەڵام دەرهێنەرەكان بەردەوام گلەیی دەكەن كە ئەكتەری كچ لە كوردستان زۆر كەمە و هەموو رۆڵەكانیش نابینن؟
ئەناهیتا: بەبڕوای من ئەمە تێگەیشتنی كۆمەڵگایە بۆ هونەر كە هونەر بە كارێكی خراپ دەبینن و نایەوێت كچەكانیان بەشداری فیلم بكەن. من لێرەوە پێیاندەڵێم ئەگەر ئێوە بەمشێوەیە بیردەكەنەوە، ئەی بۆچی سەیری تەلەفزیۆن دەكەن كە بەردەوام دراما و فیلم و شانۆگەرییەكان نمایش دەكەن؟ ئەگەر كارێكی خراپە بۆ سەیری دەكەن؟ ئەگەر هونەر بە حەرام دەزانن بۆ سینەما لە كوردستان دەكەنەوە؟ باشە كاری پێشكەشكاری و بێژەری بۆچی دەبێت عەیب بێت، لەكاتێكدا هەموویان بە تامەزرۆییەوە رۆژانە سەیری تی ڤی دەكەن؟ دەبێت لەم سەردەمەدا لێبگەڕێن ئافرەتیش رۆڵی خۆی ببینێ و جێ پەنجەی خۆیان لەسەر هونەری كوردی و هەموو بوارەكانی دیكە ببینن.
رووداو: دەرهێنەرانی كورد زۆرتر پشت بە ئەكتەری بیانی دەبەستن و دەڵێن كچی كوردیان دەستناكەوێت، ئەمە راستە؟
لە نێو كورد ئەكتەری بەتواناتر لە گوڵشیفتە فەراهانی هەن
ئەناهیتا: راستە، منیش لەگەڵ دەهێنەرەكانم، بەڵام بە خەڵكی كوردستان دەڵێم چەندە جوان دەبوو لە جیاتی گوڵشفیتەی فەراهانی، كچە كوردێك رۆڵی لە فیلمەكانی بەهمەن قوبادی و هونەر سەلیم بینیبا. بە راستی كارەساتە كچێكی فارس بهێنی و بە كوردییەكی سەقەت رۆڵی كچە كوردێك ببینێ، ئێمە لە كوردستان كچی زۆر بەتواناترمان لەوان هەیە، دەبێت خەڵكی كوردستان هەڵوەستە لەسەر ئەمە بكەن.
رووداو: چ بكرێت بۆ ئەوەی سینەما و هونەر بە گشتی لای خەڵكی خۆشەویست بكرێت؟
ئەناهیتا: من دیسان دەگەڕێمەوە بۆ سەردەمی منداڵی، دەبێت هەموو قوتابخانەیەك ناچار بكرێت مانگێ جارێك قوتابیەكانی ببات بۆ سینەما، لەگەڵ ئەوەشدا بەشداری كاری هونەرییان پێبكەن، هەروەها دەزگا راگەیاندنەكانیش پیرۆزیی هونەر نیشانی خەڵك بدەن، بەڵام بەداخەوە ئێمە لە كوردستان ئەوەی بەلامانەوە گرنگ نییە هونەرە.
رووداو: زۆربەی دەرهێنەرانی كورد كاریان لەسەر ئەنفال و كیمیاباران و جینۆسایدی گەلی كورد كردووە، ئەم جۆرە فیلمانە بەس نین؟
دەبێت توندوتیژی دژی ژنان بخەینە سەر پەردەی سینەماكان
ئاناهیتا: بەبڕوای من گرنگترین شت كە ئێستا كاری لەسەر بكرێت مافی ژن و توندوتیژییە بەرامبەر ژن كە لە كوردستان رۆژ دوای رۆژ ئامارەكان ئەوە دەسەلمێنن ژنی كورد و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تووشی توندوتیژی دەبنەوە، دەیان چیرۆكی پڕ تراژیدی لەسەر رووپەڕی رۆژنامە دەبینی، رۆژانە ژن بەناوی پاراستنی شەرەفەوە دەكوژرێت، ئەگەر دەرهێنەری كورد ئەم چیرۆكانە بكەنە فیلم دڵنیام هەم سوودیان بۆ خۆیان دەبێت، هەم كۆمەڵگای كوردیش بەئاگا دێتەوە، چونكە ئەمڕۆ سینەما شۆڕشێكە بەبێ لە دەرگادان خۆی دەكات بەناو هەموو ماڵێكدا.
هەروەها بابەتێكی زۆر گرنگی دیكە هەیە وەك تەڵاق و جیابوونەوەی ژن و مێرد، دەكرێت لە رێگای سینەماوە ئەوە نیشان بدرێت كە تەڵاق چەندە نەهامەتی بۆ خێزان و منداڵ و كۆمەڵگا دێنێت، ئەنجامەكانی چەندە ترسناكن، بەڵام ئێمە لێی بێدەنگین.
رووداو: زۆر ئەكتەری كچ دوای هاوسەرگیری واز لە كاری هونەری دێنن، تۆ دوای شووكردن بەردەوام دەبی؟
زۆر حەز لە پێشكەشكاری و بێژەریی تەلەفزیۆن دەكەم
ئەناهیتا: من واز لە كاری هونەر ناهێنم، چونكە لەگەڵ دەزگیرانەكەم هەر لە سەرەتاوە لەسەر ئەوە رێكەوتووین كە بەردەوام دەبم لە كاری هونەری، خۆشبەختانە ئەویش زۆر پێیخۆش بوو. هەروەها بڕیارمداوە دوای زەماوەند دەست بكەمەوە بە شێوەكاری و تابلۆ بكێشم، چونكە ئەمە حەزێكی لەمێژینەی منە، هەروەها زۆر حەز لە پێشكەشكاری و بێژەری تەلەفزیۆنی دەكەم، هیوادارم ئەم خەونەشم بێتە دی.
رووداو: لە سینەماكارەكان زۆر شەیدای كامە ئەكتەری؟
سەرسامم بە هەدیە تارانی و دوو منداڵەكەی فیلمی بێكەس
ئاناهیتا: من لە فارسەكان زۆر شەیدای رۆڵ و ئەدای لەیلا حاتەمی و هەدیە تارانیم، لە رووی نواندنەوە زۆر شتیان لێ فێربووم، لە كوردەكانیش ئەو دوو منداڵەی رۆڵیان لە فیلمی بێكەس بینی زۆر كاریگەرییان لەسەر من دروستكرد. لە ئەكتەرە جیهانییەكان ئەنجلینا جولیم زۆر خۆشدەوێت، هەروەها شەیدای جوانی و ئەدای جێسیكا ئەلبای كچە ئەكتەری ئەمریكیم لەگەڵ جۆرج كلۆنی، من زۆر سەیری فیلم و دراما دەكەم، زۆر كاریگەرییان لەسەر من دروستكردووە.