حەمکۆ: فەلاح مستەفا پێی گووتم بڕۆ لەگەڵ فەرەنسییەکان کاربکە
رووداو – هەولێر
هونەرمەندی کۆمیدی حەمکۆ، دوای ئەوەی ماوەیەک پرۆگرامی حەمکۆ شۆ-ی لە شاری هەولێر پێشکەشکرد و دواتریش پرۆگرامەکەی راگیرا، دەڵێت، "کاتی خۆی فەلاح مستەفا پێی گوتم بڕۆ لەگەڵ فەرەنسییەکان کار بکە".
حەمکۆ، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، دەڵێت "دوای ئەوەی ماوەیەکی زۆر لە بەریتانیا ژیام، بڕیارمدا بگەڕێمەوە کوردستان و خزمەت بکەم، لە سەردانێکی ساڵی 2011-شدا چاوم بە چەند بەرپرسێک کەوت لە کوردستان، یەکێک لەوان فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو".
دەشڵێت، "دوای ئەوەی کاژێرێک گفتوگۆمان کرد، من پرسیارم لێیکرد کە چۆن دەتوانم بگەڕێمەوە لە کوردستان کار بکەم؟، بەڵام لە وەڵامدا ئەم بەرپرسە پێی گوتوە، کە لە پاڕکی سامی عەبدورەحمان رێکخراوێکی فەرەنسی هەیە کە بەرێگای یاری "قەرەقۆز" منداڵ دەخەنە پێکەنین، هەوڵبدە بڕۆیت لەگەڵ ئەوان رێکبکەویت و کاریان لەگەڵ بکەیت".
حەمکۆ باس لەوەش دەکات، کە بەهۆی ئەم قسەیەی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان زۆر دڵتەنگ بووەو بیری لەوە کردووەتەوە، کە ناکرێت هونەرمەندێکی کورد بچێت لەگەڵ رێکخراوێکی فەرەنسی لە وڵاتی خۆیدا کار بکات؟.