هاککەران دەتوانن وێنەی ئەو کەسە بگرن سایتی پۆڕن بەکاردێنن
رووداو - هەولێر
بەرنامەیەکی سۆفتوێر لە پەرەسەندندایە کە هاکەران بەکاریدەهێنن و لە رێگەیەوە دەتوانن گرتەی ئەو کەسانە بگرن سەیری سایتەکانی پۆڕن دەکەن.
شارەزایانی سەلامەتی بەکارهێنانی کۆمپیوتەر ئاشکرایانکردووە، بەرنامەیەک لەلایەن هاککەرانەوە پەرەیپێدەدرێت کە لە خانەی بەرنامە زیانبەخشەکانە و پێیاندەگوترێت سۆفتوەیری (Malicious).
هاککەران دەتوانن بەرنامەکە بەکاربێنن و لەڕێگەی کامێرای کۆمپیوتەری ئەو کەسەی سەردانی ماڵپەڕە سێکسییەکان دەکات، گرتەی کەسەکەیان بە ئاسانی دەستکەوێت.
ئامانج لە کاری هاککەرەکان هەڕەشەکردن و بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکەیە ئەگەر کەسەکە بڕە پارەیەک رادەست نەکات، هاککەران پارەکەش بەشێوەی ئۆنلاین بە Bitcoin وەردەگرن.
ویلمەر تالمیەر، شارەزای بواری ئاسایشی ئینتەرنێت بە رۆژنامەیەکی ئەڵمانی راگەیاندووە، ئەو بەرنامەیەی ناونراوە 'PsiXBot' چەندین ساڵە بەردەستە، بەڵام ڤێرژنێکی نوێی بڵاوبووەتەوە کە هاکەر دەتوانێت گرتەی ئەو کەسە بگرێت کە سەردانی ئەو ماڵپەڕانە دەکات.
تالمیەر دەڵێت "ئێستا هەڕەشەکە راستییە و بەرنامەکە هەزاران جار بەکارهاتووە".
چۆن خۆت لەو جۆرە هاککردنە دەپارێزیت؟
- بە هەموو شێوەیەک ئەو داواکارییە ئۆنڵاینانە رەتبکەوە کە داوات لێدەکەن USERNAME یا PASSORD داخڵ بکەی.
- هەموو رێکارەکانی سکیوریتی بگرە بەر کە مۆبایلەتەک بۆتی بەردەستکردووە.
- وای فای شوێنە گشتییەکان بەکارمەهێن.
- دابەزاندنی anti-malware سوودی خۆی دەبێت.
- ئەو ئاگادارکردنەوانەی نێو کۆمپیوتەرەکەت کارابکە کە نۆتیفیکەیشنت بۆ دەنێرن و لە داواکاری نەزانراو لەلایەن هاککەر یاخود رۆبۆتەوە ئاگادارتدەکەنەوە.
-لە ماڵپەڕە بێ متمانەکان کاڵا مەکڕە.