ئیسلام زاخۆیی شەهیدی لە بیرە

 رووداو - زاخۆ

گۆرانیبێژی گەنج ئیسلام زاخۆیی لە نوێترین بەرهەمیدا سروودێك بۆ شەهیدانی كوردستان تۆمار دەكات و كلیپی سروودەكەش بەم زووانە بڵاودەكرێتەوە.

ئیسلام زاخۆیی بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی گوت ‘‘وەك وەفایەك بۆ خوێنی شەهیدانی كوردستان و هەستكردن بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر شەهیدان، لەسەر ئەركی خۆم سروودێكم لە پەیڤ و ئاوازی هونەرمەند عەبدولقەهار زاخۆیی تۆمار كرد‌‌".

ئیسلام گوتیشی ‘‘چەند رۆژێكە كۆتاییم بە وێنەگرتنی كلیپی ئەم سروودە هێناوە كە لە دەرهێنانی كاروان نیسكی-یەو ئامادەیە بۆ بڵاوكردنەوە، هیوادارم لە رێگای ئەم كلیپەوە گوزارشت لە گەورەیی گشت شەهیدانی كوردستان بكەم و بە دڵی هەموو بنەماڵەی شەهیدان بێت"‌‌.