كەژێ هاوتا پێشبڕكێ لەگەڵ 170 وڵات دەكات
رووداو- هەولێر
دوانزەهەمین پێشبڕكێی ئۆڵۆمپیادی توركیا بۆ خۆشترین دەنگ بە بەشداری 170 وڵات و زیاتر لە 2000 هەزار قوتابی لە شاری ئورفا بەڕێوەدەچێت، كەژێ هاوتا بە نوێنەرایەتی هەرێمی كوردستان بەشداری كردووە و گەیشتووەتە فیناڵ.
دەربارەی ئەم پێشبڕكێیە، هاوتا ئەسعەد باوكی كەژێ بە (رووداو)ی راگەیاند "ئەم ئۆڵمپیادە هەموو ساڵێك لە وڵاتی توركیا ئەنجامدەدرێت و چەندین قوتابی بەهرەمەندو دەنگخۆش لە چەندین وڵاتی جیهانی میوانداری دەكرێن و بەشدار دەبن، ئەمساڵیش لەسەر ئاستی عێراق 15 كەس بەشداربوون كە كەژێ یەكێك بوو لەم بەهرەمەندانە، چونكە هەر وڵاتێك دەبێ یەك كەس بەشداری بكات".
هاوتا ئەسعەد دەڵێت "دوای بڕینی چەندین قۆناخ، بڕیارە سبەی كاژێر 6:00 بەكاتی توركیا ئاهەنگی فیناڵ لە نێوان كەژێ و بەشداربووێك لە عێراق سازبكرێت، ئەگەر كەژی دەربچێت دەبێتە یەكەمی سەر عێراق و ئەمجارە پێشبڕكێ لەگەڵ 170 وڵات دەكات بۆ بەدەستهێنانی نازناوی یەكەمی ئۆڵمپیادی توركیای 2014".
هاوتا ئەسعەد بەشانازییەوە ئاماژە بۆ ئەوەدەكات، كەژێ وەك كوردێك بەجلی كوردییەوە بەشداری بەرنامەیەكی جیهانی كردووە و لەوێش خۆی وەك نوێنەری هەرێمی كوردستان بە خەڵكی ناساندووە و گۆرانی كوردیشی گوتووە.