خەڵاتی کێنەدی بە کارۆل کینگ بەخشرا
رووداو- رۆیتەرز
کارۆل کینگ، خانمە گورانیبێژ و تێکستنووسی گۆرانی کە پێشتر چەندین جار خەڵاتی لە بواری میوزیک و گۆرانی پێبەخشراوە، دوایین جار لەلایەن سەنتەری کێنەدی خەڵاتکرا، کە بەیەکێک لە گرنگترین خەڵاتە رۆشنبیرییەکانی ئەمریکا هەژماردەکرێت.
خەڵاتی ئەمساڵی سەنتەری کەنێدی، جگە لە کینگ، بە چەندین کەسایەتی دیکەی هونەریی بەخشرا، لەوانە جۆرج لۆکاس، دەرهێنەری زنجیرە فیلمی "جەنگی ئەستێرەکان"، سیسلی تایسۆن، خانمە ئەکتەری شانۆیی، گرووپی میوزیکی ئێگلز و چەند کەسایەتییەکی دیکە.
دوای ئاشکراکردنی ناوی براوەکانی خولی ئەمساڵی خەڵاتەکە، بڕیار وایە لە رێوڕەسمێکدا لە 6ـی دیسەمبەری ئەمساڵدا لە سەنتەری جۆن. ئیف. کێنێدی لە واشنتن و بە ئامادەبوونی باراک ئۆباما، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، خەڵاتەکان دابەشبکرێن.
ديبورا رۆتەر، سەرۆکی سەنتەری كێنەدی رایگەیاند "خەڵاتەکانی ئەمساڵ بەو هونەرمەندانە دەبەخشرێت کە مێژوویان دروستکردووە".
کارۆل کینگ، لە ساڵێ 1942 لە ئەمریکا لە دایکبووە، وەک گۆرانیبێژ، تێکستنووسی گۆرانی و ژەنیاری ئامێری پیانۆ ناسراوە، یەکێک لە ئەلبوومی گۆرانییەکانی بەناوی "تاپێستەری" کە لە ساڵی 1971ـدا بڵاویکردووەتەوە، بۆ ماوەی 15 هەفتە لە پلە یەکی رێزبەندی باشترین ئەلبوومەکانی ئەمریکادا مایەوە، هەروەها بۆ ماوەی شەش ساڵ بەسەریەکەوە بەرهەمەکانی بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک لە رێزبەندی یەکەمی باشترین گۆرانی و ئەلبوومەکانی ئەمەریکادا بوونە.
وێنە- کاپشن: کارۆل کینگ، گۆرانیبێژ و ژەنیاری ئامێری پیانۆ، لە کاتی پێشکەشکردنی گۆرانی لە یەکێک لە ئاهەنگەکانیدا