لیستی تەواوی براوەکانی فیستیڤاڵی حافز

 
رووداو دیجیتاڵ

لە ئێران شەوی شەممە 2020/08/15 بیستەمین خولی فیستیڤاڵی حافز بۆ بەرهەمە هونەرییەکان سازکرا کە چەند براوەیەک وەک میوان ئامادە بوون و رێوڕەسمەکە بە ئۆنلاین بەڕێوەچوو.
 
خەڵاتەکانی بەرهەمە سینەماییەکان بۆ باشترین ئەکتەری پیاو و ژن، سیناریۆ، دەرهێنەر و فیلم دابەشکران کە بەم شێوەیە بوون:
 
باشترین ئەکتەری پیاو: 
 
نەڤید محەممەدزادە بۆ فیلمی "سوورپێست"
هوتەن شەکیبا بۆ فیلمی "ئەو شەوەی مانگ پڕبوو"
 

باشترین ئەکتەری ئافرەت: 
 
ئیلناز شاکردوست بۆ فیلمی "ئەو شەوەی مانگ پڕبوو"
ژاڵە سامتی بۆ فیلمی "لە خوێنگەدا"
 

باشترین سیناریۆ:
نێرگز ئابیار بۆ فیلمی "ئەو شەوەی مانگ پڕبوو"
 
باشترین دەرهێنەر:
 
نیما جاویدی بۆ فیلمی "سوورپێست"
 
‎باشترین فیلم:
‎سوورپێست (سرخ‌پوست) بەرهەمهێنانی مەجید موتەلیبی
 

خەڵاتەکانی بەرهەمە تەلەڤزیۆنییەکانیش بەم شێوەیە بوون:

 
‎باشترین ئەکتەری درامی: مەریلا زاریعی بۆ زنجیرەی "جلنوێن" (مانکن)
 
‎باشترین ئەکتەری کۆمێدیی ئافرەت: شەبنەم موقەدمی بۆ زنجیرەی "دێو" (هیولا)
 
‎باشترین ئەکتەری درامیی پیاوی: مستەفا زمانی بۆ زنجیرەی "نەهەنگی شین" (نهنگ آبی)
 
‎باشترین ئەکتەری کۆمێدیی پیاوی: موحسین تەنابنده بۆ زنجیرەی "پایتەخت" (پایتخت)
 
‎باشترین سیناریۆی تەلەفزیۆنی: پەیمان قاسمخانی و ئەمیر بەرادران بۆ زنجیرەی "دێو" (هیولا)
 
‎باشترین دەرهێنەر :میهران مودیری بۆ زنجیرەی "دێو" (هیولا)
 
‎باشترین زنجیرە: دێو (هیولا) لە بەرهەمهێنانی میهران مودیری و سەید مستەفا ئەحمەدی
 
 
هەروەها خەڵاتی باشترین دەستکەوتی هونەری-تەکنیکی درایە ئەنیمەیشنی "دوایەمین چیرۆک" (آخرین داستان).
 
‎خەڵاتی تایبەتی دەستەی داوەران: سیاوەش ئەسعدی بۆ فیلمی "لە خوێنگەدا" (درخونگاه) 
 
‎باشترین گۆرانیی دەستپێک: رەزا یەزدانی بۆ گۆرانیی "لە یادان چووەتەوە" (از یادها رفته)
 
‎باشترین فیلمی دۆکیۆمێنتاری: "تەواوی ئەو شتانەی شوێنیان چۆڵە" (‎تمام چیزهایی که جایشان خالیست) کە زەینەب تەبریزی دەرهێنەری بوو.
 
‎باشترین ساوندتراک: ‎کریستۆف رەزاعی بۆ "دوایەمین چیرۆک" (آخرین داستان)
 
‎باشترین رێکخستن: ‎حەمید نەجفی راد بۆ "ئەو شەوەی مانگ پڕبوو" 
 
‎باشترین وێنەگرتن: ‎عەلی قازی بۆ فیلمی "گاڵتەچی" (مسخرەباز)
 
‎خه‌ڵاته‌كانی جه‌ژنی حافز ساڵانه‌ له‌ ئێران له‌ شاری تاران ‎بۆ به‌رهه‌مه‌ هونه‌رییه‌كان دەبەخشرێن كه‌ تایبەتن بە سینەما و تەلەڤزیۆن.
 
ئەو فیلمەی لە نەورۆزی ساڵێک پێشترەوە بڵاوکراوەتەوە تاوەکو نەورۆزی ئەو ساڵەی خەڵاتەکەی تێدا دەبەخشرێتی، بۆ فیستیڤاڵەکە بەربژیر دەکرێت.
 
‎ئەمساڵ جەژنی حافز بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەشێوەی ئۆنلاین پەخشكرا و خەڵاتەکان دابەش كران، له‌ كاتێكدا له‌ ساڵانی رابردوودا به‌ شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ پێشكه‌ش ده‌كرا.