گرووپی وێستلایف گەشتێکی هونەری لە ئەمریکای باکوور ئەنجامدەدات
رووداو دیجیتاڵ
گرووپی میوزیکی ئێرلەندی، وێستلایف، گەشتێکی هونەری لە ئەمریکای باکوور ئەنجام دەدات، ئەمەش دەبێتە یەکەم گەشتی هونەریی لەو کیشوەرە؛ لە ماوەی 20 ساڵی دامەزراندنیان.
گرووپی وێستلایف خاوەنی 36 ئەلبوومی گۆرانییە و زیاتر لە 55 ملیۆن کۆپی لە بەرهەمەکانیان فرۆشراون، بەرهەمەکانیان زیاتر لە یەک ملیار بینەریان لە یوتیوب هەیە.
گەشتە هونەرییەکە؛ زنجیرە کۆنسێرتێک لەخۆدەگرێت و لە چەند شارێکی گەورەی ئەمریکا و کەنەدا سازدەکرێن، یەکەم کۆنسێرتیان لە 13 ئازاری 2023 لە تۆرۆنتۆی کەنەدا بەڕێوەدەچێت و دوایین کۆنسیرتیان لەو گەشتە لە 18 هەمان مانگ لە شیکاگۆی ئەمریکا دەبێت.
بڕیارە گرووپەکە بەناوبانگترین گۆرانییەکانیان لەو گەشتە هونەرییە پێشکێش بکەن، لەوانە 'Swear It Again'،'Flying Without Wings' ،'World Of Our Own' و ' Hello My Love'.
گرووپی وێستلایف، لە سەرەتای دوو هەزارەکاندا وەک گرووپێکی پۆپ دەرکەوت، لەو کاتەی گرووپی دیکەی بەهێز دەرکەوتبوون، لەوانە گرووپی 'Backstreet Boys'.