جیزی داوای جیابوونەوە لە جینی مای دەکات

رووداو دیجیتال

جیزی، راپەری ئەمریکی دوای دوو ساڵ پێکهێنانی ژیانی هاوژینی لەگەڵ جینی مای، پێشکێشکاری تەلەڤزیۆنی ئەمریکی، داوای جیابوونەوەی کردووە.
 
ئەو راپەرە تەمەن 45 ساڵە لە دادگەی باڵای جۆرجیا لە ئەمریکا، داوای جیابوونەوەی پێشکیشکردووە و گوتوویەتی "هیچ هیوایەک بۆ رێککەوتن نییە".
 
ئەو دوو هاوژینە لە 2018 پەیوەندی خۆشەویستییان هەبوو، لە ئاداری 2021 ژیانی هاوژینییان پێکهێنا و لە کانوونی دووەمی 2022 پێشوازییان لە یەکەم منداڵیان کردووە.
 
جیزی داوای سەرپەرشتی هاوبەشی کچەکەیانی لەگەڵ جینی کردووە و پێش چوونی بۆ دادگە؛ رێکەوتنێکی پێشوەختەی لەگەڵ هاوژینەکەی کردووە.
 
جیزی خاوەنی دە ئەلبوومی گۆرانییە و پێشتر بەربژێری خەڵاتی گرامی بووە.
 
جینی مای (44 ساڵ)، خەڵکی ویلایەتی کالیفۆرنیایە و پێشکێشکاری چەند بەرنامەیەکی بەهێزی تەلە ڤزیۆنییە.