فێرژنی کۆریی زنجیرەی 'Money Heist' بڵاودەکرێتەوە
رووداو دیجیتاڵ
لە دوای سەرکەوتنی زنجیرەی ئیسپانیی 'Money Heist'، ڤێرژنی کۆریی ئەو بەرهەمە تەلەڤزیۆنییە بەرهەمهێندراوە و بڕیارە ئەمساڵ لە تۆڕی نێتفلێکس بڵاوبکرێتەوە.
وەک ئامادەکارییەک بۆ بڵاوکردنەوەی ئەو بەرهەمە تەلەڤزیۆنییە، ئەمڕۆ سێشەممە 18-1-2021، تۆڕی نێتفلێکس یەکەم ترەیلەری بڵاوکردەوە.
لە دەستپێکی ترەیلەرەکەدا، جگە لە دەمامکی سلڤادۆر دالی، چەند دەمامکێکی کلاسیکی کۆریش بەرچاو دەکەون، کەسێک دەستی بۆ دەمامکەکان درێژ دەکات، بۆ ئەوەی یەکێکیان هەڵبژێرێت.
زنجیرەی 'Money Heist' بە ناوە ئیسپانییەکەیشی 'La Casa de Papel' دەناسرێت، لە پێنج وەرز پێکهاتووە، یەکەم وەرزی لە 2017 بڵاوکرایەوە و دوایین وەرزی لە کۆتایی 2021 بڵاوکرایەوە.
زنجیرەکە لە جۆری بەرهەمەکانی تاوان و درامایە، باسی دوو دزیی گەورە و وردبینانە دەکات کە لەلایەن پرۆفیسۆر ئالڤارۆ مۆرتێ سەرپەرشتی دەکرێت و لەگەڵ گرووپەکەی ئەنجامی دەدەن.
وەرزی پێنجەمی ئەم بەرهەمە لە دوو بەش پێکدێت، ھەر بەشێکی پێنج ئەڵقەیە، بەشی یەکەمی لە 3-7-2021 بڵاوکرایەوە، بەشی دووەمی لە 3-12-2021 بڵاوکرایەوە.
ئەم بەرهەمە لە مەدریدی ئیسپانیا وێنە گیراوە، زۆربەی دیمەنەکانی سێ و چوار، جگە لە ئیسپانیا، لە تایلەند و ئیتاڵیا وێنەگیراوە.
ئەم بەرهەمە تاوەکو 2018 پڕبینەرترین زنجیرەی تەلەڤزیۆنیی نێتفلێکس بوو و دەنگدانەوەیەکی جیهانی هەبوو و لە کوردستانیش بینەرێکی زۆری هەبوو.