سەیران عوسمان: بەهۆی دۆخی رۆژهەڵاتی کوردستان چالاکییەکانم وەستاندبوو
رووداو دیجیتاڵ
سەیران عوسمان، هونەرمەندی رۆژهەڵاتی کوردستان، نوێترین بەرهەمی بەناوی 'هەڵپەڕە' بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوکردەوە.
سەیران عوسمان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەهۆی دۆخی ئەم دواییەی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، بۆ ماوەیەکی زۆر هیچ بەرهەمێکی بڵاونەکردەوە و هیچ چالاکییەکی نەبووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەو دوایین هونەرمەندە کە دەستی بە چالاکییە هونەرییەکانی کردووەتەوە و هیوای ئەوەی خواست، خەڵک لەم بەهار و نەورۆزەدا بەم بەرهەمەی کاتی خۆش بەرێبکەن.
ئاوازی گۆرانییەکە فۆلکلۆرە و سمکۆ فەیزی و ئێم جی نیکۆی کاری دابەشکردنی میوزیکیان بۆی کردووە و عەلی سەمیمی کاری میکس و ماسترینگی بۆی کردووە.
کاری دەرهێنانی ڤیدیۆکلیپی گۆرانییەکە لەلایەن پەیمان زەمانی کراوە و لە کەناڵی تایبەتی سەیران عوسمان بڵاوکراوەتەوە.