نەمسا نازناوی یۆرۆڤیژنی بەدەستهێنا


رووداو دیجیتاڵ

جەی جەی، گۆرانیبێژی نەمسایی نازناوی 69یەمین پێشبڕکێی گۆرانیی ئەورووپا "یۆرۆڤیژن"ـی لە رێگەی گۆرانیی "Wasted Love" لە بازلی سویسرا بەدەستهێنا.  
 
یوڤاڵ رافائیل، كچە گۆرانیبێژی ئیسرائیلی ریزبەندی دووەمی لە پێشبڕکێیەکەدا بەدەستهێنا، بە گۆرانییەک بەشداربوو و لە کاتی بەدەستهێنانی ریزبەندی دووەم، کاردانەوە لەبارەی بەشداری ئیسرائیل هەبوو.
 
جەی جەی، سێیەم گۆرانیبێژی نەمسایە ئەو نازناوە بۆ وڵاتەکەی بەدەست دێنێت، لە 2014ـەوە نەمسا نەبووەتە خاوەنی ئەو نازناوە.
 
براوەی نازناوی یۆرۆڤیژن لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتەکەی رایگەیاند: "ئەمە لە سەرووی هەموو خەونەکانمەوەیە. ئەمە شتێکی شێتانەیە". هەروەها دڵخۆشی خۆی پێشاندا کە یەکەم گۆرانیبێژی بە رەچەڵەک فلیپینییە ئەو نازناوە بەدەست دێنێت.
 
لە خولی ئەمساڵدا، رێکخەرانی پێشبڕکێیەکە رووبەڕووی ناڕەزایی لایەنگرانی فەڵەستین بوونەوە و داوای دوورخستنەوەی ئیسرائیلیان لە پێشبڕکێیەکەدا کرد.
 
بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکە بەرپرسانی نەمسا پیرۆزباییان لە جەی جەی کرد، بڕیارە ساڵی داهاتوو پێشبڕکێیەکە لەو وڵاتە بەڕێوەدەچێت.
 
69یەمین پێشبڕکێی یۆرۆڤیژن رۆژی شەممە 17ـی ئایاری 2025 بەڕێوەچوو و 37 گۆرانیبێژ لە 26 وڵاتەوە بەشداربوون.