بەوێنە.. ئەنجێلینا جولی لە تەمەنی 20 ساڵیدا
رووداو - ئاژانسەکان
لە دوای بڵاوبوونەوەی چەند وێنەیەکی ئەستێرەی ئەمەریکی ئەنجێلینا جولی، نێوبراو رایدەگەیێنێت کە ئەم وێنانە لە کاتی دروستکردنی بازاڕ بووە بۆ فیلمی سینەمایی Hackers، وێنەکانیش لە ساڵی 1995 گیراون، لەو کاتەی ئەو ئەستێرەیە تەمەنی تەنیا 20 ساڵ بووە.
ئەم وێنانەی جولی زۆر بە خێرایی بڵاودەبنەوە، کە لەلایەن فۆتۆگرافەری بەناوبانگ مارسێل ئاندیک لە لۆس ئەنجلۆس-ی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا گیراون، کە تێیدا بە کراسێکی سپی و قژێکی دروستکراو دەردەکەوێت.
زۆرینەی ئەستێرەکانی جیهان، لە نێویشیاندا جولی لە رابردوودا بە ژیانێکی سەخت هەوڵدانی زۆر گەشتوونەتە ئەم ئاستەی ئێستایان، جولی وەک خۆی دەڵێت " هەموو قوربانییەکمدا بۆئەوەی لە کارەکانم سەرکەوتووبم، رۆژانێکی سەخت بوون، بەڵام جوانترین بیرەوەریین".
ئەنجێلینا جولی، ئەستێرەو دەرهێنەری سینەمایی هۆڵیوود لە ساڵی 1975 لەدایکبووە، خاوەنی 6 منداڵەو هاوسەرگیری لەگەڵ براد بیت ئەنجامداوە، کە ئەمیش ئەکتەرێکی سینەماییە، باڵیۆزی نیازپاکی نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ کاروباری پەنابەران.