بەوێنە.. حەمە دەمبڵ نەخۆشە

رووداو – هەولێر

عیرفانی وەستا محەممەد، ناسراو بە حەمە دەمبڵ، باری تەندروستی ناجێگیرە و لە نەخۆشخانە خەوێندراوە، وەک خۆشی دەڵێت هیوادارە بتوانێت لەم ئەلقەیەی پڕۆگرامی "بەزمی بەزم" بەشدار بێت.

حەمە دەمبڵ، ئەگەرچی بە زەحمەت قسەی دەکرد، بەڵام لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ رووداو رایگەیاند " باری تەندروستیم تەواونییەو لە نەخۆشخانە خەوێندراوم، هیوادارم بتوانم لە ئەلقەی داهاتووی بەزمی بەزم بەشداری بکەم".

حەمە دەمبڵ و هاوڕێکانی، هەفتانە لە هۆڵی میدیای شاری هەولێر، نمایشێکی کۆمیدی لەژێر ناوی بەزمی بەزم پێشکەشدەکەن و پڕۆگرامەکەش لە کەناڵی ئاسمانی کوردماکس پەخشدەکرێت.