بژار دیلان ئەلبومێکی گۆرانی بە خۆڕایی بڵاودەکاتەوە

رووداو – هەولێر

هونەرمەندی میوزیکژەن و گۆرانیبێژ بژار دیلان، لە ماوەیەکی نزیکدا یەکەم ئەلبومی گۆرانیی خۆی بەرهەمدەهێنێت و لە داهاتوویەکی نزیکدا 13 هەزاری لێ چاپدەکات و بە دیاری دەیداتە خەڵکی و بڵاویدەکاتەوە.

بژار دیلان بە تۆڕی میدیایی رووداو-ی راگەیاند، ئەم ئەلبومە ماوەی چەند ساڵێکە کاری تێدا دەکەم، لە ئایندەیەکی نزیکدا هەموو کارەکانی چاپکردن و بڵاوکردنەوەی کۆتایی دێت.

دیلان گوتیشی، "ئەلبومەکەم نافرۆشم، بەخۆڕایی و بە دیاری دەیدەم بە هەوادارانم و 13 هەزاریشی لێ چاپ دەکەم، ئێستا بارودۆخی خەڵک بەو شێوەیە نییە بتوانێت ئەلبومی گۆرانی بکڕێت، منیش ناتوانم چاودێری بڵاوکردنەوەو کۆپی نەکردنی بکەم، بۆیە بە خۆڕایی و بە دیاری دەیدەمە هەوادارانم".