وەرزی نوێی 'Game of Thrones' لە وێستگەی میترۆی مۆسکۆ نمایشکرا
رووداو- ئەیپی
لەکاتێکدا میلۆنان کەس لە جیهان چاوەڕوانی وەرزی نوێی درامای 'Game of Thrones'یان دەکرد، یەکەم ئەڵقەی ئەم وەرزە بەناوی دراگۆنستۆن، لە وێستگەی میترۆی مۆسکۆ نمایشکرا.
نمایشکردنی 'Game of Thrones' بەس نەبوو بۆ ئەوەی ئەوانەی لە رێگەی میترۆوە گەشتدەکەن، تاموچێژ لە چاوەڕێکردن وەربگرن، چونکە راستەوخۆ میوزیکەکەی رامین جەوادی کە باکگڕاوندی ئەقڵەکەیە، ژەنرا.
رۆمان لاتیپۆڤ، جێگری یەکەمی سەرۆکی وێستگەی شەمەندەفەری مۆسکۆ لەمبارییەوە دەڵێت
"بەشێوەیەکی گشتی ئێمە ئەم کارەدەکەین بۆ ئەوەی زیاتر لە سەرنشینان نزیکبینەوە، بۆ ئەوەی ئەو سەرنشینانەی کە بەردەوام میترۆ بەکار دەهێنن دەستیان بەوە بگات، کە جێگای بایەخی ئەوانە، هەروەها بۆ ئەوەی میترۆ تەنیا وەکو هۆکارێکی گواستنەوە سەیرنەکەن، بەڵکو پلاتفۆرمێکی کولتووریشە."
خۆبەخش و کەسانی لێهاتوو لە سەرانسەری مۆسکۆ هاتن خۆیان وەک ئەکتەرەکانی نێو 'Game of Thrones' لەم وێستگەیەدا نمایشکرد.
کەسانی شارەزا لە میکیاژ خۆبەخشانە هەوادارانی 'Game of Thrones' لەسەر شێوازی ئەکتەرەکان رازاندەوە.
نیکۆلای هەوادارێکی سەرسەختی ئەم درامایە، بۆیە دەم وچاوی خۆی بەشێوازی ئەکتەرانی ئەم دارمایە رازاندبوویەوە، بۆیە لەمبارییەوە دەڵێت "ئەو میکیاژە بۆ ماوەی کاژێرێک خۆیدەگرێت. ئەمە لەلایەن کەسانی پرۆفێشناڵەوەکراوە، هەڵبەتە خۆم نایکەم. لەسلیکۆن و عەدەسەی چاو پێکدێت، بەیەکەوە زۆر جوانن، هەروەها زۆر ترسناک و سامناک دەرکەوتووم".
نمایشکردنی 'Game of Thrones' بازاڕی میترۆکەی مۆسکۆی گەرم و گوڕ کرد، خەڵک روویان لە خواردن و خواردنەوە کرد و رۆژێکی جیاوازیان بەسەربرد.
ئێڤگینیا کوزمین، ئەندامی لیژنەی رێکخستنی نمایشەکەو دەربارەی درامایە گوتی"زۆر حەز بە 'Game of Thrones' دەکەم، هەروەک زۆربەی خەڵک، بەرهەمەکە دەوڵەمەندەو زۆر ئەڵقە لەخۆدەگرێت. بەرهەمێکی زۆر بە تامو چێژە، دڵنیام ئەم وەرزەی ئەگەر باشتر نەبیت، خراپتریش نابێت لە ئەوانی پێشخۆی".
ئەمە وەرزی حەوتەمی 'Game of Thrones' دوای 7 ساڵ لە بڵاوبوونەوەی ،میلۆنان خەڵک بە تامەزرۆ و پەرۆشەوە سەیری بەرهەمەکە دەکەن، بینەریشی رۆژ دوای رۆژ رووی لە زیادبوون کردووە.