دیلان کلارنێت ئاوازی گۆرانییەکی میکائیل دەژەنێتەوە

رووداو دیجیتاڵ

دیلان کلارنێت، ژەنیاری ئامێری کلارنێت، لە نوێترین ڤیدیۆکلیپیدا، بەرهەمێکی هونەرمەند میکائیل کەڤەرکردووەتەوە و دووبارە ئاوازەکەی ژەنیوە.
 
دیلان کلارنێت، بە رووداوی راگەیاند، بەرهەمەکە بەناوی 'کۆچ'ـە و لە ئاوازی هونەرمەند چیا مەدەنییە، تێیدا سامان تەها کاری دابەشکردنی میوزیکی بۆ کردووە ئامێری پیانۆی ژەنیوە. 
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کاری میکس و ماسترینگی لەلایەن بەهمەن فەرەج کراوە، بابان فەریدوون ئامیری گیتاری و بابان ئەحمەد ئامێری قانوونی ژەنیوە.
 
ئەم بەرهەمە لە دەرهێنانی باوان ئێحسانە و لە سلێمانی وێنەگیراوە و لە کەناڵی تایبەتی دیلان کلارنێت لە یوتیوب بڵاوکراوەتەوە.
 
دیلان کلارنێت، ژەنیاری ئامێری کلارنێتە و بەر لەم بەرهەمە، ئاوازی گۆرانی 'هەر یادت ماوە'ـی هونەرمەند زەکەریا عەبدوڵڵا کەڤرکردەوە و بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوکرایەوە.