دوای دوو ساڵ لە بەرهەمهێنانی 'Red Sonja' لە بەریتانیا پێشاندەدرێت
رووداو دیجیتاڵ
دوای تێپەڕبوونی دوو ساڵ بەسەر بەرهەمهێنانی فیلمی ئەمریکی "Red Sonja" و بڵاوکردنەوەی یەکەم ترەیلەری، بڕیاری پێشاندانی لە سینەماکانی بەریتانیا درا.
دوای ئەوەی مافی بڵاوکردنەوەی فیلمەکە لە چەند وڵاتێک وەرگیرا، یەکێک لە کۆمپانیاکانی بڵاوکردنەوەی فیلم لە بەریتانیا، مۆڵەتی پێشاندانی فیلمەکەی لە وڵاتەکەی وەرگرت.
هەرچەند بڕیارە فیلمەکە ئەمساڵ لە سینەماکانی بەریتانیا پێشانبدرێت، بەڵام وادەی بڵاوکردنەوەی ئاشکرا نەکراوە.
چیرۆکی فیلمەکە لە چیرۆکێکی وێنەیی پڕفرۆش وەرگیراوە و باس لە کچە جەنگاوەرێک بەناوی رید سۆنجا دەکات کە بۆ یەکخستنی ژمارەیەک جەنگاوەر راسپێردراوە، ئەرکیان رووبەڕووبوونەوەی ئیمپراتۆرێکی ستەمکارە.
فیلمەکە لە دەرهێنانی ئێم جەی باسێتە، پێشتر چیرۆکەکەی کراوەتە فیلم و لە 1985 بە هەمان ناو بڵاوکراوەتەوە.