بەوێنە.. ئەنجێلینا جولی لە یۆنانە
رووداو – AP
ئەستێرەو ئەکتەری ئەمەریکی ئەنجێلینا جولی، وەک باڵیۆزی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری کۆچبەران، ئێستا لە وڵاتی یۆنانەو لە چەند رۆژی رابردووشدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە کۆبوویەوە.
ئەنجێلینا جولی، دوێنێ 18-ی مانگ سەردانی دوورگەی کۆچبەرانی لیسبۆس-ی کرد لە سنووری نێوان یۆنان و تورکیا و چاوی بە کۆچبەران کەوت، باسی لەوەشکرد کە کۆچبەران لە بارودۆخێکی خراپدا ژیان دەکەن و پێویستە ژیانیان باش بکرێت.
بەپێی ئاماری فەرمی حکومەتی یۆنان، لە ماوەی 15 مانگی رابردوو زیاتر لە 1 ملیۆن کۆچبەر لە رێگەی تورکیاوە گەیشتوونەتە دوورگەی لیسبۆس لە یۆنان.