نیکۆڵ کیدمان داوای هەلی زیاتر بۆ ئافرەتان لە هۆڵیوود دەکات
رووداو – ئاژانسەکان
ئەستێرەی جیهانی و خاوەنی خەڵاتی ئۆسکار، نیکۆڵ کیدمان، داوادەکات کە هەلی زیاتر بۆ بەرهەمهێنانی سینەمایی لە هۆڵیوود بۆ ئافرەتە سینەماکارەکان برەخسێندرێت.
ماوەیەکە خانمە سینەماکارەکانی هۆڵیوود، هێرشی توند دەکەنە سەر بەرهەمهێنەرانی سینەمایی جیهان، بەوەی کە جیاوازی دەکرێت لە نێوان هەلی کار و بودجەی بەشداریکردنی ئافرەتان و پیاوان لە فیلمە سینەماکاندا و پێیان وایە، کە ئافرەتان تەنیا ئەو کاتە بودجەی زیاتر وەردەگرن کە لە فیلمەکەدا خۆیان رووت بکەنەوە یاخود بەشداری گرتەی سێکسی بکەن.
کیدمان لە کاتی دەرکەوتنی لەسەر فەرشی سوور، رۆژی چوارشەممە 17-ی حوزەیران، لە لۆس ئەنجەلۆس گوتی، "لە هۆڵیوود یەکسانی نییە، لە بەرهەمهێنانی فیلم لە هۆڵیوود-دا جیاوازی زۆر هەیە، داوا دەکەم هەلی زیاتر بە ئافرەتان بدرێت بۆ کاری سینەمایی و ئەو جیاکارییە کۆتایی پێبێت".
گوتیشی، "زۆر جار هەست بە ناحەقی و غەدری گەورە دەکەین، ئەمە بە روونی دیارە، سینەمای هۆڵیوود قۆرخکراوە، ئەمە لە داهاتوودا دەبێتە شکستێکی گەورە بۆ هۆلیوود و جیهان".
ئەستێرەی هۆڵیوود، نیکۆڵ کیدمان بەرەگەز ئۆستوڕالییە و لە ساڵی 1967 لە دایکبووە، وەک ئەکتەر و بەرهەمهێنەری سینەمایی لە ساڵی 1983-وە کار دەکات، خاوەنی خەڵاتی ئۆسکار و دەیان خەڵاتی جیهانی دیکەیە.