بەڤیدیۆ.. رێورەسمی کردنەوەی کۆشکی دیزنی لە شەنگەهای

رووداو - هەولێر


لە درێژەی چالاکییەکانی کردنەوەی کۆشکی دیزینی لە شاری شەنگاهای وڵاتی چین، رێورەسمی پێشبڕکێی جوانترین و شیکترین ئەستێرە بەڕێوەچوو، لە رێورەسمەکەشدا دەیان ئەستێرەی چینی ئامادەیبوون.

رێورەسمەکە بە ئەنجامدانی دەیان چالاکی و ئامادەبوونی گەورەترین ئەستێرەکانی چین بەڕێوەچوو، وەکو ئامادەبوونی تان دون-ی بەرهەمهێنەر و خاوەنی خەڵاتی ئۆسکار، لەگەڵ بەڕێوەچوونی کۆنسێرتی پیانستی بەناوبانگی چینی لانگ لانگ.

کۆشکی دیزنی لە شەنگاهای، لە لایەن کۆمپانیای واڵت دیزینی سەرپەرشتی دەکرێت، کە گەورەترین کۆمپانیای بەرهەمهێنانی فیلمی ئەنیمەیشنی جیهانەو لە ساڵی 1923 لە لایەن هەریەکە لە واڵی دیزنی و رۆی ئۆ دیزنی دامەزراوە، بە کردنەوەی کۆشکی دیزنی لە شەنگاهای، ئەو کۆمپانیایە دەیەوێت بەرهەمهێنانی بەشیک لە فیلمەکانی بباتە ئەو وڵاتە، چونکە چین یەکێکە لە بەهێزترین ئەو وڵاتانەی فیلمی ئەنیمەیشن بەرهەمدەهێنێت.