پرادا جلوبەرگی جیاواز بۆ پیاوان دیزاین دەکات
رووداو دیجیتاڵ
لە تەرلای پرادا لە میلانی ئیتاڵیا، براندی جلوبەرگی پرادا نوێترین دیزاینەکانی بۆ جلوبەرگی پیاوان بۆ هەردوو وەرزی بەهار و هاوینی 2023 خستەڕوو.
کۆمەڵە دیزاینی پرادا لە سێیەم رۆژی هەفتە نمایشەکە بەڕێوەچوو کە گەڕانەوەیەک بوو بۆ مۆدێل چەلەکانی سەدەی رابردوو.
میوچیا پرادا و راف سیمۆنس دیزاینەری کۆمەڵە دیزاینەکە رایانگەیاند، لە رێگەی ئەو کۆلێکشنەوە هەوڵی زیندوکردنەوەی شێوەی پیاوانە دەدەن.
لە کۆمەڵە دیزاینەکاندا، کراسی سپی، شۆڕتی تا سەر ناوەڕاستی ران و گۆرەوی رەش بەکارهاتبوون، بۆ زیاتر سەرنجڕاکێشان، چاوێلکە و چەندین جۆری جانتاش بەکارهاتبوون.
هەفتە نمایشی جلوبەرگی میلان بۆ جلوبەرگی پیاوان بۆ هەردوو وەرزی بەهار و هاوینی ئەمساڵ، لە 16-6-2023 دەستیپێکرد و بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە چالاکییەکانی کۆتایی بێت.
جگە لە هەفتە نمایشی جلوبەرگی ژنان بۆ هەر چوار وەرزی ساڵ، نمایشی جلوبەرگی پیاوان و منداڵانیش لە شارە بەناوبانگەکانی فاشن لە جیهاندا بەرێوەدەچن، لەوانە پاریس، لەندەن، نیویۆرک و میلان.