"Game of Thrones" کاندیدی 23 خەڵاتە
رووداو - ئاژانسەکان
"گەیم ئۆف ثرۆنس" یەکێک لە بەرهەمە تەلەڤزیۆنییە ناودارەکانی ئەمریکایە، ئەمساڵ کاندیدێکی بەهێزەی بەشێک لە خەڵاتەکانی تەلەڤزیۆنی ئەمریکی ئێمییە.
بەشی شەشەمی ئەم بەرهەمە تەلەڤزیۆنییە، لە یەکێک لە کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکانی ئەمریکادا نمایشکراوە و بینەری زۆری هەبووە.
"گەیم ئۆف ثرۆنس" لە ساڵی 2015ـدا بۆ 24 خەڵاتی ئێمی کاندیدکرا و توانی ببێتە براوەی 12 خەڵات و ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد، یەکێک لە خەڵاتەکانیش، باشترین زنجیرەی درامایی بوو.
لە خولی ئەمساڵی خەڵاتەکانی ئێمیدا، ئەم زنجیرەیە بۆ 23 خەڵات کاندیدکراوە و پێشبینی دەکرێت ژمارەیەکی زۆر لە خەڵاتەکان بەدەستبێنێت.
بڕیارە خەڵاتەکانی ئێمی، لە رێورەسمێکدا لە 18 دیسێمبەری ئەمساڵدا لە لۆس ئەنجلۆس لە ئەمریکا، خەڵاتەکانی رابگەیێندرێت.
گەیم ئۆف ثرۆنس، باس لە ململانێی خوێناوی لە نێوان چەند هۆزێک دەکات، کە لە پێناو دەسەڵاتدا هەموو رێگایەک دەگرنە نەبەر.
لە پارساڵەوە کار بۆ بەشی شەشەمی ئەم زنجیرە تەلەڤزیۆنییە دەکرێت و بڕیارە لە 24ئەم مانگە یەکەم ئەڵقەی پەخشبکرێت کە ژمارەیان 10ئەڵقەیە و دوایین ئەڵقەی لە 26یۆنیۆی ئەمساڵ پەخشدەکرێت.