ئەحمەد محەممەد زنجیرە کۆڕێکی شیعری لە ئەورووپا ساز دەکات
رووداو دیجیتاڵ
ئەحمەد محەممەد، شاعیری کورد، بە هاوکاریی ناوەندی کولتووریی کورد و ئەڵمان، زنجیرەیەک کۆڕی شیعری لە چەند شارێکی ئەڵمانیا و دانیمارک بۆ کوردانی تاراوگە ساز دەکات.
ئەحمەد محەممەد بە رووداوی راگەیاند، لە کۆڕە شیعرییەکاندا جگە لە خوێندنەوەی شیعر، نوێترین دیوانی شیعریی بەناوی "تەمەن" بە واژۆی خۆیەوە بڵاودەکاتەوە و دەیخاتە بەردەستی ئامادەبووان.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، چاپکردنی دیوانە شیعرییەکەی و گەشتەکەی بۆ ئەورووپا بە سپۆنسەریی نووسەر نەوزاد قەفتانە.
کۆڕەکانی ئەڵمانیا لەلایەن نەوزاد قەفتان سەرپەرشتی دەکرێن، کۆڕەکەی شاری کۆپنهاگنیش لە دانیمارک لەلایەن "یانەی دیالۆگ"ـەوە رێکخراوە.
کات و شوێنی کۆڕەکان:
دارمشتاتی ئەڵمانیا، 30ـی ئابی 2025، کاژێر 18:00
فرانکفۆرتی ئەڵمانیا، 31 ئابی 2025، کاژێر 15:00
بەرلینی ئەڵمانیا، 6 ئەیلوولی 2025، کاژێر 17:00
کۆپنهاگنی دانیمارک، 14 ئەیلوولی 2025، کاژێر 14:00
هانۆڤەری ئەڵمانیا، 19 ئەیلوولی 2025، کاژێر 19:00
نورنبێرگی ئەڵمانیا، 20 ئەیلوولی 2025، کاژێر 18:00