نانسی عەجرەم ئامادەکاری بۆ ئەلبوومە نوێیەکەی دەکات


رووداو – ئاژانسەکان

نانسی عەجرەم، گۆرانیبێژی لوبنانی ئامادەکاری بۆ ئەلبوومێکی گۆرانی دەکات، کە زۆربەی گۆرانییەکانی رۆمانسین.




نانسی عەجرەم دەربارەی ئەلبوومە نوێیەکەی رایگەیاندووە، کە گۆرانییەکانی ئەم ئەلبوومەی بە شێوەزاری میسری و کەنداوی عەرەبی و لوبنانی گوتووە.



نانسی حەز دەکات بەشێکی زۆری گۆرانییەکانی لەبارەی خۆشەویستی و سۆزدارو رۆمانسی بێت، بۆیە نانسی هەوڵیداوە لەگەڵ چەند شاعیرێکی گەنج کار بکات، کە تێکست  بۆ خۆسەویستی و رۆمانسییەت دەنووسن.



نانسی عەجرەم لە ساڵی 1983 لە لوبنان لەدایکبووە، لە ساڵی 1998 دەستی بەکاری هونەری کردووە، 10 ئەلبوو، گۆرانی هەیە.