وەسیەتی هاوژینی سیلین دیۆن هەمووانی تووشی شۆک کردووە
رووداو – AP
لە ماوەی رابردوو، میدیاکانی جیهان هەواڵی مردنی رینیە ئانجێل-ی هاوژینی هونەرمەندی جیهانی سیلین دیۆن-یان بڵاوکردەوە، لە دوای مردنیشی ماڵباتی دیۆن وەسیەتێکی سەیری ئانجێلی کۆچکردوو ئاشکرا دەکەن.
دوو هەفتەی رابردوو بۆ سیلین دیۆن، ئەستێرەی جیهانی و گۆرانیبێژەکەی فیلمی تایتانیک هەفتەیەکی زۆر قورسبوو، چونکە لە ماوەی تەنیا دوو رۆژدا، هاوژین و براکەی بە نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دواییانکرد.
هاوژینی سیلین دیۆن وەسیەتی کردووە، کە لە کەنیسەی نۆترێ دامێ باسیلیکا، لە مۆنتریال بینێژن، ئەوەی لەم وەسیەتەدا جێگەی سەرنجە ئەوەیە، کە ئەم کەنیسەیە شوێنی ئاهەنگی هاوژینی سیلین دیۆن و رینییە ئانجێلە لە ساڵی 1994.
ماڵباتی سیلین دیۆن وەسیتەکەی ئانجێل جێبەجێدەکەن و بڕیاروایە لە 21-ی ئەم مانگە، لە دوای تەواوکردنی رێورەسمە ئاینییەکان و گەیاندنی تەرمی هاوژینی دیۆن بۆ مۆنتریال، لەو کەنیسەیەدا بینێژن.