مۆنیکا بێلووچی باسی ئەزموونی خۆی لە فیلمێکی نوێ‌دا بۆ رووداو دەکات
رووداو - فەڕەنسا
فیلمی سینەمایی Les plus belles années "باشترین ساڵه‌كانی ژیانێك"ـی ده‌رهێنه‌ری ناسراوی فه‌ره‌نسی كلۆد لولوش، له فێستیڤاڵی كان و له ده‌ره‌وه‌ی كێبركێی ئه‌و فێستیڤاڵه نمایشکرا، کە مۆنیكا بێلوجی، خانمە ئەکتەری ئیتاڵی رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت.
فیلمه‌كه باس له ژیان بەهەموو جیاوازییەکانی، خۆشه‌ویستی نێوان ژن و پیاوێك و شادبوونەوەیان دوای 53 ساڵ دەکات.
كلۆد لولوش، دەرهێنەری فیلمەکە بە رووداوی راگەیاند "ژیان خۆشە و هەموو شتێک باشە، جوانترین ساڵەکانی تەمەنیش ئەو ساڵانەن کە هێشتا تێیاندا نەژیاوین".
ئه‌كته‌ری ناوداری ئیتاڵی مۆنیكا بێلوچی باسی ئه‌زمونی خۆی له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ری ئه‌و فیلمه بۆ رووداو ده‌كات، گوتی "لولوش یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین ده‌رهێنه‌ره‌كان، به‌ڕاستی زۆر خۆشحاڵبووم له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌رهێنه‌ره كارم كرد، ئه‌و ده‌زانێت چۆن باشترین كاره‌كته‌ر له ئه‌كته‌رێك دەربهێنێت، به‌ڕاستی كاركردن له‌گه‌ڵ ئه‌ودا سیحراوییە، خه‌ونه‌كه‌م هاته دی له‌گەڵ لولوش و ژان لو ترانتینیۆ فیلمێك بكه‌م".
هەردوو ئەکتەری كلۆد لولوش له ناودارترین فیلمی دا به‌ناوی (ژن و پیاوێک) له ساڵی 1966 رۆلی سه‌ره‌كیان بینیووە، براوه‌ی دوو خەڵاتی ئۆسكاره، دەرهێنەر دوای 53 ساڵ هەردوو ئەکتەری هێنایەوە بەر کامێرا بۆ تەواوکردنی هەمان چیرۆک، ئەوەش یەکەمین جارە دوای زیاتر لە نیو سەدە دوو ئەکتەر دەگەڕێنەوە بۆ تەواوکردنی چیرۆکێک.
داڕشتنەوە؛ بڕوا کیانی