شەیدا كش و ماتە
رووداو - سلێمانی
خانمە گۆرانیبێژ شەیدا خەیرابادی كە خەڵكی شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستانە، دەڵێت دوو ئەلبوومی ئامادەیە، بەڵام بەهۆی خراپیی باری دارایی ناتوانێت بڵاویان بكاتەوە.
شەیدا بە (رووداو)ی گوت "دوو ئەلبوومەكە نێویان كشومات و روخسارە. هەریەكەیان لە حەوت تراك پێكهاتوون. بۆ تۆماركردنی ئەلبوومی كشومات، وەزارەتی رۆشنبیری لە هەرێمی كوردستان هاوكارییان كردم، ئەوەی دیكەش نزیكەی دوو ساڵە كاری موزیك و دەنگم بۆ تەواو كردووە، بەڵام ناتوانم بڵاوی بكەمەوە".
شەیدا دەڵێت ئێران رێگە بە بڵاوكردنەوەی ئەلبوومی ژنان نادات، بۆیە چاوی لەوەیە لە باشووری كوردستان كارەكانی بڵاوبكاتەوە، بەڵام دەڵێت "لەبەر باری دارایی نەمتوانیوە، جگە لەوەش دۆخی كوردستان بەو شێوەیەی لێهات كە بڵاوكردنەوەكە قورستر بووە".