میران عەلی هەفتەی داهاتوو ڤیدیۆکلیپی 'بۆت نییە' بڵاودەکاتەوە
رووداو دیجتیتاڵ
'بۆت نییە' ناوی نوێترین بەرهەمی هونەرمەند میران عەلی دەبێت کە بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بۆ هەوادارانی بڵاوی دەکاتەوە.
ئەم بەرهەمە لە تێکستی مازیار فایقە و لە ئاوازی زانیار راپەرە و ئاریۆ مودەریسی کاری میوزیک و ئومێد راهرۆ کاری میکس و ماسترینگی بۆ کردووە.
ڤیدیۆکلیپی 'بۆت نییە' لە دەرهێنانی محەممەد بازە و کاژێر 9:00 شەوی یەکشەممەی داهاتوو 28-8-2022 لە کەناڵی تایبەتی میران عەلی لە یوتیوب بڵاودەکرێتەوە.
دیمەنی باکستێج و تیزەری ئەم بەرهەمە بۆ یەکەمجار لە رووداو بڵاودەکرێتەوە، تێیدا چەند دیمەنێکی کاتی وێنەگرتن و میران عەلی و ستافی کاری ڤیدیۆکلیپەکە دەردەکەون.
میران عەلی، لە 2-7-2022 دوایین بەرهەمی بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بەناوی 'ئاخ ئەمان' بڵاوکردەوە کە بە شێوەزاری بادینی گوتراوە و لە ئاوازی هەڤاڵ ئیبراهیم و لە تێکستی یوسف رەمەزانە، زیاتر لە 520 هەزار جار لە کەناڵی تایبەتی میران عەلی لە یوتیوب بینراوە.
میران عەلی، لە دایکبووی سلێمانییە، تاوەکو ئێستا چەندین بەرهەمی بڵاوکردووەتەوە، بەناوبانگترینیان 'شەوت شاد بێ' و 'خۆشمدەوێی' و بەرهەمی دوێتی لەگەڵ هونەرمەندان بەختیار ساڵح، عەلی جان، رۆژین و عەزیزی وەیسی بڵاوکردووەتەوە.
میران عەلی میوانی بووڵتەنی هونەری رووداو بوو کە رۆژانە لە کاژێر 10:40 بەیانی لەلایەن بانوو دڵشاد پێشکێشکدەکرێت، تێیدا تیشکی خستە سەر نوێترین بەرهەمی.