بەوێنە.. حەمکۆ لە بەغدا چاوی بە حەیدەر عەبادی دەکەوێت
رووداو – هەولێر
هونەرمەندی کۆمیدی حەمکۆ، لە کاتی بەشداریکردنی لە کۆنگرەی پیشاندانی بەهرەو کەسایەتییەکانی ناسراو بە TedX، لە شاری بەغدا، چاوی بە حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەوێت.
حەمکۆ، لە بارەی گفتوگۆی خۆی و عەبادی دەڵێت، "بە عەبادییم گوت، کە بڕیارە چاکسازییەکانی لە دژی گەندەڵی لە عێراق، بڕیاری بوێرانەیە، داواملێکرد لە هەوڵەکانی بۆ چاکسازی بەردەوام بێت و پێم گوت سەرکەوتوو دەبیت".
حەمکۆ، لە بارەی ئەوەی کە بە عەبادی گوتووە، مووچە بۆ کوردستان بنێرێت، بە رووداوی گوت، "نەخێر باسی مووچەم لەگەڵ نەکرد، چونکە دەزانم ناینێرێت، ئیدی پێویست ناکات لەسەر ئەو بابەتە قسەی لەگەڵ بکەم".
ماوەیەکی زۆرە حەمکۆ باس لەوە دەکات کە لە کوردستان رێگەی پێنادرێت کاری هونەری بکات، ناوبراو لەوبارەیەوە گوتی، "بیرم لەوە کردووەتەوە کە کارە هونەرییەکانم بگوازمەوە بەغدا و لەوێ خزمەت بکەم، نازانم ئێمەی کورد دەڵێین بەرد لە شوێنی خۆی بە سەنگە، بەڵام من پێم وابێت ئەمە راستنییە".
لە کۆتایی قسەکانیدا حەمکۆ گوتی، "لە کوردستان پێم دەڵین سووک، بەڵام لە بەغدا هیچ عەرەبێک پێی نەگوتم سووک، بەڵکو زۆریش رێزیان لێگرتم، کارە هونەرییەکانم دەگوازمەوە بەغدا و بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ چەند هونەرمەندێکی بەغدادی قسەم کردووە".