زانا جەبەلی دەیگۆڕێت
رووداو- هەولێر
زانا جەبەلی ئاشكرای كرد كە واز لە گۆرانی دێنێ و لەمەودوا تەنیا وەكو ئاوازدانەر كار دەكات.
جەبەلی لە لێدوانێكدا بە (رووداو)ی گوت "هەفتەی رابردوو بەشداریم لە كۆرسێكی دانانی میوزیكی دراما و فیلم كرد لە ئێران، بۆیە بڕیارمداوە لەمەودوا تەنیا وەك ئاوازدانەر كاربكەم و گۆرانی نەڵێم، ئێستاش سەرقاڵی ئەوەم لەو بوارەدا ماستەر لە دەرەوە بخوێنم".
زانا ئەوەشی ئاشكرا كرد كە دوای ئەوەی لە نەورۆزی ئەمساڵ هونەرمەند شەهریبانا كوردی بینیوە و چەند گۆرانییەكی خۆی بۆ گوتووە، شەهریبان پەیوەندی پێوە كردووە تاوەكو سێ لە گۆرانییەكانی بداتێ و بە دەنگی خۆی لە ئەلبوومە تازەكەیدا بڵاویان بكاتەوە.
زانا گوتی "بۆ من جێی شانازییە كە هونەرمەندێكی گەورەی وەكو شەهریبان گۆرانییەكانی من بە دەنگی خۆی بڵێتەوە".