تایلۆر سویفت پشکی شێری خەڵاتەکانی بیڵبۆرد-ی میوزیکی بەردەکەوێت

رووداو – دەیلی مەیل

ئەستێرەو گۆرانیبێژی پۆپی ئەمەریکی، تایلۆر سویفت، توانی 8  لە خەڵاتەکانی بیڵبۆرد-ی میوزیکی جیهانی بەدەستبهێنێت، لە نێویشیاندا خەڵاتی باشترین خانمە گۆرانیبێژ.

رێورەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی بیڵبۆرد-ی میوزیکی، لە لاس ڤێگاس-ی ئەمەریکا بەڕێوەچوو، کە تێیدا سویفت نوێترین کلیپی گۆرانی خۆی پێشکەشکرد ولە رێوڕەسمەکەشدا   8  خەڵاتی سەرەکی وەرگرت.

ئەم ئەستێرەیە تەمەن 25  ساڵە، گۆرانی باد بلەد، کە یەکێکە لە گۆرانییەکانی ئەلبومی 1989-ی بەشێوازی هیپ هۆپ، لەسەر شێوازی هونەرمەند کاندرێک لامار پێشکەشی هەوادارانی کرد، کە کلیپەکەش لە لایەن دەرهێنەر جۆزیف کان کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامدراوە، کە زیاتر لەوەی لە کلیپ بچێت لە فیلمێکی ئاکشنی هۆڵیوود دەچێت.