یاسر عەبدولوەهاب کۆنسێرتێک لە سلێمانی سازدەکات

رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە لە دووەم رۆژی جەژنی قورباندا، یاسر عەبدولوەهاب، هونەرمەندی عێراقی کۆنسێرتێک بۆ هەوادارانی لە شاری سلێمانی بگێڕێت.
 
باهۆز نەسڕەدین، رێکخەری کۆنسێرتەکە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە دووەم رۆژی جەژنی قورباندا، کۆنسێرتێک بۆ یاسر عەبدولوەهاب، هونەرمەندی عێراقی لە شانۆی رۆمانی لە سلێمانی سازدەکات.
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە کۆنسێرتەکەدا، هونەرمەند گوڵبژێرێک لە بەرهەمەکانی پێشکێش دەکات، دیارترینیان گۆرانی 'گەڵبی'یە کە بەهۆیەوە ناوبانگییەکی زۆری بەدەستهێنا. گوتیشی، هەر لە کۆنسێرتەکەدا، هونەرمەند ئارش عوسمان بەشدار دەبێت و گۆرانی پێشکێش دەکات.
 
گۆرانی 'گەڵبی' بەرهەمێکی دوێتی هەردوو هونەرمەند یاسر عەبدولوەهاب و زەید حەبیبە و بەشێوەی دەنگ بڵاوکراوەتەوە و زیاتر لە 195 ملیۆن جار لە یوتیوب بیستراوە.