بەوێنە.. خاوەنی سناپ چات دەچێتە ژیانی هاوژینییەوە
رووداو - AP
مێراندا کێر، ئەستێرەو نمایشکاری بەناوبانگی ئوسترالی کە بە نمایشکاری بەرهەمەکانی ڤیکتۆریا سێکرێت ناسراوە، گۆڕینەوەی ئەلقەی هاوسەرگیری لەگەڵ خاوەنی سناپ چات راگەیاند.
میدیاکانی جیهان باس دەکەن، ئێڤان سپێیگێل-ی خاوەن و بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سناپ چات، تەمەنی 26 ساڵەو یەکەم جاریەتی بچێتە ژیانی هاوژینییەوە، ئەمە لە کاتێکدا کە مێراندا کێر-ی تەمەن 33 ساڵ لە ماوەی رابردوو لەگەڵ ئەکتەری جیهانی ئۆرلاندۆ بڵۆم ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناو ٥ ساڵ بەیەکەوە ژیان.