رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هێلی لەڤ خەڵات دەکات
رووداو- هەولێر
هێلی لەڤ، کچە هونەرمەندی کورد لەلایەن رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و فێستیڤاڵی سانفرانسیکۆ خەڵات دەکرێت.
لەمیانەی گەشتی هەواڵەکانی کاژێر هەشتی رووداو، هێلی لەڤ راستەوخۆ باسی لەو دوو خەڵاتە کرد، کە بڕیارە لە 31-7-2016 لە ئەمریکا وەریان بگرێت.
شاهۆ ئەمین، پێشكەشكاری رووداو باس لە جلوبەرگی هێلی لەڤ دەکات و، دەپرسێت، هێلی بەنیازت بەم ستایلە و جلوبەرگە کوردییەوە بچیتە فێستیڤاڵی سانفرانسیسکۆ؟ لەڤ لە وەڵامدا دەڵێت"بەڵێ ئینشائەڵڵا".
هێلی لەڤ باسی لەدوایین کاری هونەری خۆی کرد و گوتی"سەرقاڵی ڤیدیۆ کلیپێکی نوێم، کە ئەمجارە گۆرانییەکی نێودەوڵەتییە، لەگەڵ ئەوەشدا بەشداری لە فیلمێک دەکەم، بەڵام ناخوازم ئێستا باس لە وەردەکارییەکانی بکەم".
هێلی لەڤ دوای ئەوەی کلیپی گۆرانی شۆڕشی بڵاوکردەوە نێوبانگییەکی زۆری بۆ خۆی پەیدا کرد، هەروەها توانی لە یوتیوب زیاتر لە پێنج ملیۆن بینەر کۆبکاتەوە.