خەونی ئیدریس بارزانی دەكرێتە گۆرانی

رووداو - بەیروت

ئاوازدانەری كورد هەڵكەوت زاهیر لە چەند رۆژی رابردوودا لە بەیرووت بوو بۆ كلیپكردنی گۆرانییەكی نیشتمانی بۆ ئیدریس بارزانی. هەڵكەوت زاهیر دەڵێت لەلایەن میسر و ئیماراتەوە داوایلێكراوە گۆرانی نیشتمانییان بۆ تۆماربكات.

هەڵكەوت زاهیر بە (رووداو)ی راگەیاند "ئەو گۆرانییە نیشتیمانییە بە ناوی ئیدریس بارزانییە. خۆم تێكستی گۆرانییەكەم نووسیوە و هەر خۆشم بەرهەمم هێناوە. دەرهێنەری بەناوبانگی لوبنانیش فادی حەداد كاری دەرهێنانی بۆ كلیپەكە كردووە".

هەڵكەوت باسی ناوەڕۆكی كلیپەكەی كرد و گوتی "ناوەڕۆكی كلیپەكە باسی خەونی ئیدریس بارزانی دەكات بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان". گوتیشی "لەلایەن میسر و ئیماراتەوە داواملێكراوە گۆرانیی نیشتیمانییان بۆ تۆماربكەم".

جگە لە ئیدریس بارزانی، هەڵكەوت زاهیر پلانی هەیە گۆرانی بۆ سەركردەیەكی دیكەی كوردیش بڵێت، بەڵام جارێ‌ ناوەكەی ئاشكرا ناكات.