برادەر لە ستۆدیۆی رووداو باسی برۆکسل و کارە هونەرییەکانی دەکات
رووداو – هەولێر
هونەرمەندی بەناوبانگی باکووری کوردستان، ئێستا لە شاری هەولێر دەژی و 3 بەرهەمی نەتەوەیی ئامادەی بڵاوکردنەوەیە، ئەم هونەرمەندە لە کاتی بەشداریکردنی لە گەشتی هەواڵە هونەرییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند، کە نوێترین پڕۆژەی هونەری لە ماوەی داهاتوو لە شاری برۆکسل-ی پایتەختی بەلژیکا دەبێت.

برادەر ماوەی دەیان ساڵ لە شاری ئارنێم لە هۆڵەندا ژیاوە، ئێستاش هاوژین و منداڵەکانی لەو وڵاتەدا دەژین، بەڵام خۆی لە هەولێرە، برادەر لە بارەی تەقینەوەکانی ئەمڕۆی برۆکسل رایگەیاند، کە چەندین هاوڕێ و کەسوکاری لەو شارەدا دەژین، بەڵام ئەوان ئێستا سەلامەتن.
برادەر لە ساڵی 1958 لە شاری مێردین لە باکووری کوردستان لە دایکبووە، خاوەنی 11 ئەلبومی گۆرانییەو ئێستاش چەندین ئەلبومی ئامادەیە بۆ بڵاوکردنەوە، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی نەیتوانیوە بڵاویان بکاتەوە.