تۆنی بێنێت لە تەمەنی 96 ساڵیدا کۆچی دواییکرد
رووداو دیجیتاڵ
تۆنی بێنێت، گۆرانیبێژی کلاسیکی ئەمریکی، لە دوای حەوت دەیە لە کاری هونەری، دوێنێ هەینی 21ـی تەممووزی 2023 لە تەمەنی 96 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
هەواڵی کۆچی دوایی سێلڤیا وینەر، بەڕێوەبەری کارە هونەرییەکانی ئەو هونەرمەندە کۆچی دوایی بێنێتی پشتڕاستکردەوە.
ئەو هونەرمەندە لە تەمەنی 88 ساڵیدا بووە بەتەمەنترین هونەرمەند کە بەرهەمێکی لە لیستی ئەلبوومە پڕفرۆشەکانی ئەمریکادا بێت.
بێنێت، چەند بەرهەمێکی هاوبەشی لەگەڵ لەیدی گاگا، گۆرانیبێژی ئەمریکی بڵاوکردەوە و چەند کۆنسێرتێکی هاوبەشیان پێکەوە سازکرد و بوون بە دوو هاوڕێی نزیکی یەکدی، هەروەها لەگەڵ ئێمی واینهاوس، گۆرانیبێژی ئەمریکی بەرهەمی هاوبەشی بڵاوکردەوە.
دوایین گەشتی هونەریی ئەو هونەرمەندە لە 11ـی ئاداری 2022 لە ئەمریکا و ئەوروپا بوو و زنجیرە کۆنسێرتێکی لەخۆگرتبوو.