فیلمێک ئادەم ساندلەر و باد بەنی کۆدەکاتەوە


رووداو دیجیتاڵ

هەردوو ئەکتەری هۆڵیوودی ئادەم ساندلەر و کریستۆفەر مەکدۆناڵد، لەگەڵ باد بەنی، گۆرانیبێژی ناسراو، لەسەر فەرشی سووری پێشاندانی تایبەتی بەشی دووەمی  "Happy Gilmore"دەرکەوتن.
 
پێشاندانی بەشی دووەمی زنجیرە فیلمەکە لە نیویۆرکی ئەمریکا، دوای 29 ساڵ لە بەرهەمهێنانی بەشی یەکەمی دێت.
 
لە فیلمی "Happy Gilmore 2"ـدا، کارەکتەرەکەی ساندلەر جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە نێو یاریگەکانی گۆڵف و لەبارەی ئەم بەرهەمە گوتی، سەرەڕای ئەوەی پێشتر پێداگری دەکرد بەشی دووەمی فیلمەکە بەرهەم نەهێندرێت، بەڵام ئێستا کاتەکەی گونجاوە.
 
باد بەنی رۆڵی یاریدەدەری کارەکتەرەکەی ساندلەر دەگێڕێت. ئەو گۆرانیبێژە گوتی: "هەر لە منداڵییەوە حەزم لە کۆمیدیا بووە. ژانری دڵخوازی منە لە فیلمدا، بۆیە بەڕاستی حەزم دەکرد هاوڕێ و خێزانەکەم پێبکەنن. پێموایە شتێکە کە بە سروشتی لە مندا هەیە."
 
فیلمی "Happy Gilmore 2" لە 25ـی تەممووزی 2025 لە تۆڕی نێتفلیکس بڵاودەکرێتەوە.