95 ملیۆن دۆلار داهاتیان هەیە

رووداو- ئاژانسەکان

گۆڤاری فۆربێس ریزبەندی دەوڵەمەندترین هونەرمەندەكانی جیهانی بڵاوكردەوە،  لە ریزبەندییەكەدا  بیونسیە نولزو  جای زی هاوسەری بۆ جاری دوەم پلەی یەكەمیان گرتووە، ئەوان لە نێوان هونەرمەندەکان زۆرترین داهاتیان هەیە کە لە یەک ساڵدا 95 ملیۆن دۆلار بووە.

وەک لە گۆڤاری فۆیێس هاتووە بەهۆی ئەو ئەلبوومە نوێیەی جای زی کە بەناوی (Watch the Throne) بڵاوی کردەوە سەرکەوتنێکی گەورەی بە دەستهێنا، لە گەشتێکی هونەری لە یەک شەودا ملیۆنێک و 400 هەزاردۆلاری داهاتی بووەو بیونسی هاوسەریشی بۆ یەک شەو ملیۆنێک دۆلاری قازانج بووە.

جگە لە کاری هونەری جای زی بەشداری لە کاری بازرگانیش دەکات، چەندین شوێنی وەرزشی بۆ بازرگانی کردووەتەوە، بەمەش داهاتێکی زۆری بۆ کۆدەبێتەوە.

هەروەها بیونسی جۆرە بۆنێکی تایبەت بە ناوی خۆی هەیە کە داهاتێکی زۆری لەم بۆنە بۆ دەمینێتەوە.
لە پلەی دووەمیشدا جیزیل و برادی زیاتر لە 80 ملیۆن داهاتیان لە ساڵێک هەبووە، یاریزانی تۆپی پێی ئەمریکی تۆم برادی بهۆی ئەنجامدانی گرێبەستە نوێیەكەی كە بە بەڕی 30 ملیۆن دۆلار واژووی كرد، وە جیزیل باندشنی هاوسەری کە نمایشی جل و بەرگە داهاتی ئەمساڵیی گەیشتە 42 ملیۆن دۆلار.
 
ئەنجیلینا جولی و براد پێتی ئەکتەری بەناوبانگ بە کۆکردنەوەی 50 ملیۆن دۆلار لە ساڵێکدا بە پلەی سییەم هاتووە، هەروەها کیم کارداشیان ساڵانە 30 ملیۆن داهاتی هەبووە.