ئەلبوومەکەی تایلۆر سویفت پڕفرۆشترینە


رووداو- رۆیتەرز

کۆمپانیای نێلسن  میوزیک بۆ بڵاوکردنەوەی ئەلبوومی گۆرانیبێژان راگەیاند، کە ئەلبوومی "Reputation " خانمە گۆرانبێژی ئەمریکی تایلۆر سويفت پڕفرۆشترینە و تەنیا لە یەک هەفتەدا زیاتر لە یەک ملیۆن و دوو سەد هەزار دانەی لێفرۆشراوە، ئەمەش وایکردووە پلەی یەکەمی لیستی بیلبۆردی ئەم هەفتەیە وەربگرێت.

ئەلبوومەکەی تایلۆر تەنیا لە چوار رۆژی بڵابوونەوەدا زیاتر لە یەک ملیۆن دانەی فرۆشراوە، بەم هۆیەشەوە توانیویەتی لە پێش ئەلبوومەکەی راپەری ئەمریکی کندریک لامار بکاتەوە، بەڵام نەیتوانیوە ئەو ریکۆردەی ئەدێل لە ئەلبوومی 25 تۆماری کردووە بشکێنێت، کە تەنیا لە هەفتەی یەکەم ئەدێل توانی زیاتر لە دوو ملیۆن و 400 هەزار دانەی بفرۆشێت.

ئەمە یەکەمین ئەلبوومی هونەرمەندی ئەمریکی تەمەن 27 ساڵ تایلۆر سویفتە، کە سەرچاوەی هەموو گۆرانییەکانی لە کێشەو گیرۆگرفتەکانی ژیانی تایبەتی ئەڤینداری خۆی بەرهەمهێناوە، بەبێ ئەوەی بەشێوەیەکی راستەوخۆ  ناو بهێنێت و یان کەسایەتییەکان ئاشکرا بکات.