لوقمان سەلیم كۆتایی بە قسمەتی خۆی ھێنا

رووداو – ھەولێر 

ھونەرمەند لوقمان سەلیم كۆتایی بە قسمەتی خۆی ھێنا و بریاریش وایە لە چەند رۆژی داھاتوو بڵاوبێتەوە.
 
لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو، لوقمان سەلیم دەڵێ:" كارەكانی بەرھەمی گۆرانی قسمەت كۆتایی پێھاتووە و لە چەند رۆژی داھاتوو بە شێوەی كلیپ بڵاودەبێتەوە".

لوقمان دەشڵێ، ئەم بەرھەمە لە رووی كلیپ و موزیكەوە كاری پڕۆڤیشناڵی بۆ كراوە، بۆیە ویستوومە ئەو كارەشم جیاواز بێـت لەگەڵ كارەكانی دیکە.

گۆرانی قسمەت لە لایەن بڕیار فەتاح كاری كلیپی بۆ ئەنجامدراوە و ھیوام وایە جارێکی دیکە سەرەنجی بینەر و بیسەر بۆ لای خۆم رابكێشمەوە.