نەوال زوغبی: شووم بە سەرۆکوەزیران نەکرد

رووداو – mtv

نەوال زوغبی، هونەرمەندی بەناوبانگی عەرەبی لە کاتی بەشداریکردنی لە پڕۆگرامێکی تەلەفزیۆنی رایدەگەیەنێت، کە سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی داوای هاوسەرگیری لێکردووە، بەڵام ئەو رەتی کردووەتەوە.


نەوال زوغبی، لە پڕۆگرامی هەیدا حەکی، کە لە کەناڵی ئاسمانی mtv-ی لوبنانی پەخشدەکرێت، رایگەیاند: "لە ژیانمدا داوای هاوسەرگیری زۆرم لێکراوە، یەکێک لەو داوایانەی ئاراستەم کرا، یەکێک بوو لە سەرۆک وەزیرانی لوبنان لە ماوەی رابردوو، بەڵام رەتم کردەوە".

نەوال زوغبی، زۆر جار لە دیمانەو دەرکەوتنەکانیدا باس لەوە دەکات کە داوای هاوسەرگیری زۆری لێکراوە لە ژیانی خۆیدا.